Anfal genocide

کۆمەڵکوژیی ئەنفال جینۆساید و تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی بوو

کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە دژی نەتەوەی کورد ئەنجام درا. لە هەشت قوناغی ئەنفال لە نێوان 23ی شوبات و 6ی ئەیلولی 1988 دا زیاتر لە 182 هەزار کورد بوونە قوربانی کۆمەڵکوژیی ڕەگەزی و زیاتر لە 0004 گوند ڕووخێنران و ژێرخانی ئابووری بە گشیتی و بە تایبەتی سەرچاوە کشتوکاڵییەکان لە نێو بران.

دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لەساڵی 2003دا سەدان گۆڕی بەکۆمەڵی کورد لەعیراق و باشووری کوردستان دۆزراونەتەوە، بەڵام شوێنی نێژتنی هەزاران قوربانیی ئەنفال تا ئێستا دیار نیە. بە پێی لێکۆلینەوەکان بەشێکی زۆر لە قوربانیان بە زیندوویی نێژڕاون و کچان و ژنانی کورد ڕووبەڕووی دەستدرێژیی ڕایەداران و هاوکارانی ڕژیمی بەعس هاتوون.

گەلی کورد تا مافەڕەوایەکانی بە دەست نەهێنێت و نەبێتە خاوەنی دەوڵەت و سەروەریی خۆی، هەمێشە لە ژێڕ هەڕەشەی کۆمەڵکۆژیی وەک ئەنفال دا دەبێت. تەنیا بە یەکریزی و یەکتر قەبوولکردن و هەماهەنگیی سیاسی لە نێوان هەموو لایەنەکانی کوردی ئەتوانین ڕێگە لە دووبارەبوونی کۆمەڵکۆژیی نوێ بگرین.

دیپلۆماسیەتی کوردی دەبێت کاربکات بۆ پێداچوونەوەی نێودەوڵەتی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگاکانی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بە جینۆسایدی ڕەگەزی. هەروەها ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و شارەزایانی کورد لە دیاسپۆرایە کە لەم بوارەدا بە بەرنامە و پلانی هاوبەش کار بکەن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد

13/4/2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram