Hewlêr 2022

دیاکورد هێرشی ئێران بۆ هەولێر بە توندی ئیدانە دەکا

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران شەوی ڕابردوو بە 12 مووشەکی بالستیکی هێرشی کردە سەر پێتەختی باشووری کوردستان. ئەوە ڕوون بوو کە هێرشەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە دەستیان پێکردووە و چەندین بینای گرنگی وەک کونسوڵگەری ئەمەریکا و کەناڵی تەلەفزیۆنی کەی 24 کراوەتە ئامانج.

ئێمە بە توندی ئیدانە ئەم کردەوە تیرۆریستیی دەوڵەتی ئێرانەوە دەکەین. ئەوان با بزانن کە گەلی کورد لەسەرانسەری جیهاندا وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو ئەو دەستکەوتانە دەپارێزێت کە بە گیانی هەزاران شەهید بە دەستی هێناوە و ڕێگە بە داگیرکەران نادات سەقامگیریی باشووری کوردستان تێک بدەن.

داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئێران بکەن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد
13/3/2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram