Erdogan Putin

دیاکورد هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکات

ماوەیێکی درێژە کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە هەموو هێزیەوە دژی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان ڕاوەستاوە. نوێترنی هێرشی لە ئێوارەی ١٧ی ئەم مانگە بە ڕێگەی ئاسمانی و زمینیەوە دەستی پێکردووە.

وەک دەزانین دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئەردۆغانی دیکتاتوور لە قەیرانێکی زۆر سەخت دایە. ئابووریی تورکیا تێکچووە، سیاسەتی وڵاتەکە گەیشتووتە بنبەست و ڕۆژانە لە ژێر سێبەری ئەم دەسەڵاتە دا خوێنڕێژێ دەکرێت.

ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ڕۆژەڤی تورکیا دایە. وا دیارە کە ڕژێمی ئەردۆغان و پارتی ڕەگەزپەرەستی MHP تووشی شکەستی گەورە دەبن و بە بەرزکردنی ئاستی ڕەگەزپەرەستی لە تورکیا دەیانەوێت خۆیان لەم قەیرانە ڕزگار بکەن.

دەوڵەتی تورکیا هەمێشە هەڕێمی کوردستانی وەک دۆژمنی خۆی بینیوە. ئارمانجی بنەڕەتی لەنێوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە گشتی و بێبایەخکردنی دەسەڵاتی هەڕێمی کوردستانە.

دەوڵەتی تورکیا بەم هێرشە هەموو پەیمانە نێودەوڵەتیەکانی پێشل کردووە. داو لە کۆمەڵگای نێودەوەڵەتی و ناوەندە بڕیاردەرەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ دەکەین کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ ڕاوەستاندنی هێڕش و دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان. کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێویستە هێرشی رژێمی داگیرکەری تورکیا ئیدانە بکات و ڕێوشوێنی ئابووری و سەربازی لە دژی ئەم وڵاتە بگرێتەبەر.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد
20/4/2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram