Kurdistan 1898

رۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆز بێت!

رۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕۆژی بەبیرهێنانەوەی ساڵڤەگەری لەدایکبوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردییە. ڕۆژنامەی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لە لایەن میقداد مدحەد بەردخان لە قاهیرەی پێتەختی میسر چاپ کرا. بە بۆنەی ئەم رووداوە مێژووییە، ٢٢ی نیسان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی هاتووتە پەسەندکردن و پیرۆز دەکرێت.

پێنج ژمارەی سەرەتایی ڕۆژنامەی کوردستان لە شەرت و مەرجی دژوار لە قاهیرە چاپ کران، بەڵام بە هۆی گۆشار و ستەمی دەوڵەتی عۆسمانی ژمارەکانی ٦ تا ٣١ی ڕۆژنامەکە لە لایەن عەبدولرەحمان بەردخان لە سویس و ئیگلیس بە چاپ گەیێندران.

ڕۆژنامەی کوردستان کاریگەریێکی زۆری لە سەر ڕۆشەنبیریی کوردی، بزووتنەوەی کوردی و وشیارییی نەتەوەیی بە گشتی هەیبووە. لە ١٢٤ ساڵی ڕابردوو دا بە هەزاران ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسی کورد لە سەر ڕێبازی میقداد مدحەد و عەبدولڕەحمان بەدرخان بەردەوام بوونە و سەرەڕای هەموو گۆشار و دژایەتیەکان، میراتەکەیان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێش بردووە. بەداخەوە ئێستاش ساڵانە بە سەتان ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان بە هۆی پیشەکەیان و دەربڕینی بیروڕایان تووشی هێڕشی ناڕەوا و تەنانەت ئەشکەنجە و زیندان و کوشتن دەبن.

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، هەموو پێشەنگەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردی بە ڕێزەوە بە بیر دێنینەوە. ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی ڕۆژنامە و میدیاکانی کوردستانی پیرۆز بێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد
21/04/2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram