Korê reş

پەیامی سەرەخۆشیی دیاکورد بە بۆنەی كۆچی دوایی عەلی قازی

بەداخەوە ئەمڕۆ ئاگادار كراین كە رێزدار عەلی قازی كەسایەتی دیاری كورد و كوری پێشەوا قازی محەممەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری بۆن لە وڵاتی ئاڵمان كۆچی دوایی كردووە.

لە كاتی دامەزراندنی كۆماری كوردستان كوردستان، عەلی قازی تەمەنی 13 ساڵان بوو . بەڕێزی تەمەنی خۆی لە پێناو ئامانجە رەواكانی نەتەوەی كورد تەرخان كرد.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە گەلی كورد و بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد دەكەین.

كۆنفێدراسیۆنی كوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد
10.7.2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram