Kurdistan oil and gas

گاز و نەفتی کوردستان دەتوانرێت پێداویستیەکانی رۆژئاوا بە وزە دابین بکات

پاش شەڕی روسیە و ئۆکراین، بارودۆخی جیھان بە تەواوی ئالوگۆری بەسەردا ھاتووە. وڵاتانی رۆژئاوایی نارازیبونی خۆیان بە شێوەیەکی دیپلۆماتیک لە دژی ھێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین نیشان دا بەڵام نەیانتوانی پێش بەو شەڕە بگرن.

بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی بە ھۆی پەیوەندیە ئابۆریەکان و ھەروەھا پێداویستی رۆژئاوا بە گاز و نەفتی رووسیا ، نەیانتوانی بە شێوەیەکی پێویست رووبەرووی رووسیا ببنەوە . پاش ئەوەی شەڕ بەرەو وڵاتانی رۆژئاوای ھات بە ناچاری ھەڵوێستی تۆندتریان گرت و ئەوە بووە ھۆی ئەوە کە رووسیا نەفت و گازی خۆی لە سەر ھێندێک وڵاتی ئەوروپایی گرێ بدا.

رووسیا نەفت و گازی خۆی بە پێی سیاسەتی دەرەوەی خۆی وەک چەکێکی بەھێز و کۆژەر بە کار دەبا و بۆ ھەموو لایەک سەلمێندراوە کە رووسیا پیلانی گەورەتری ھەیە و تەنیا ئۆرکراین ئامانجی نییە و ھێندێک وڵاتی چۆکەی جیرانی رووسیا لە بن مەترسیدان و دیارە کە پەیوەندیەکانی رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوایی وەکوو پێشۆ لێ ناھێ.

بۆ ئەو مەبەستە ئەوروپا بە دوای ئاڵترناتیڤ بۆ گازی رووسیا دەگەرێ و چەند بژاردە لە بەر دەستیان دایە. یەکێک لەو ئاڵترناتیڤانە لە دەریای خەزەر دایە بەڵام بە ھۆی ئەوەی کە رووسیا لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیمانی ھەیە و بە پێی ئەو پەیمانە دەرھێنانی نەفت و فرۆشتنی لە ژێر چاوەدێری رووسیا ئەنجام دەدرێت و ھەر بەم ھۆیە رووسیا ھیچ کاتێک ئیزن نادا کە ئەو وڵاتانە نەفت و گاز بە ئازادی بفرۆشن.

پرسی پەیدا کردنی جێگرەوەی نەفت و گازی رووسیا وەک پرسێکی ناونەتەوەیی لە رۆژەڤی کۆمەڵگای ئەوروپادایە . یەکێک لەو ئاڵترناتیڤانە کە دەتوانێ سەرنجی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ لای خۆی ڕابکێشێ ، گاز و نەفتی کوردستانە کە دەتوانرێت وڵاتانی رۆژئاوایی لە بایکۆت و گەمارۆی رووسیا رزگار بکا. بێگۆمان بۆ ئەوروپا باشترین ئاڵترناتیڤ، نەفت و گازی کوردستانە کە مەیدانی بەرھەمێنان و ڕاگواستنی بۆ وڵاتانی ئەوروپای دەستبەبەرە.

پێویستی ئێمە بە زانیاری وورد، ڕای گشتی رۆژئاوا  لە ھەبوونی نەفت و گازی کوردستان ئاگادار بکەینەوە . ھەرچەند وڵاتانی ئەوروپای بۆ چارەسەکردنی قەیرانی ئێنرژی پەیدا کردنی سەرچاوەی وزە لە ھەوڵی بەردەوام دان ، بەڵام ئەو کێشەیە لە کاتێکی کۆرت خاین دا چارەسەر ناکرێ و وڵاتانی رۆژئاوایی ناچارن بە زوویی جێگرەروە بۆ  وزەی رووسیا پەیدا بکەن. بە پێی زانیاریەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، نەفت و گازی کوردستان دەتوانرێت بۆ دەیان ساڵ کێشەی ئەوروپا چارەسەر بکا.

ھەر بۆیە ئێمە دەمانھەوێت پرسی نەفت و گازی کوردستان وەک یەکێک لە باشترین ئاڵترناتیڤەکانی بێ مەترسی بە رۆژئاوا و بە تایبەتی وڵاتانی ئەو ھەرێمە نیشان بدەین.

رووسیا و ئێران و تورکیە بە ھەڵوێستەکانیان دەیانەوێت پێش بەو ئاڵترناتیڤە بگرن، بەڵام بێ گۆمان وڵاتانی رۆژئاوایی دەتوانن ئەو بۆ چارەسەری ئەو پرسە بێنە مەیدان و سەرکەوتوو بن. ئێمە ھێوادارین کە وڵاتانی ئەوروپای ئەو ئاڵترناتیڤە بەرچاو بگرن و خۆیان لە گەمارۆی رووسیا رزگار بکەن.

گرینگی نەفت و گازی کوردستان وەک ئاڵترناتیڤەک بۆ جیھان، دەتوانرێت ھەروھا بۆ چارەسەری پرسی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، لە ئاستی ناونەتەوەیی وەک کارتێکی بەھێز کاری پێ بکرێ.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد

19/7/2022

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram