Yekgirtina Hizba Demokrat

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێمۆکرات

یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، جێی دڵخۆشیی هەموو هۆگرانی مافی دیاریکردنی چارەنووس و ڕزگاریی کورد و کوردستانە.

ئێمە بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد یەکگرتنەوەی دوولایەنی حیزبی دێموکرات بە ڕێبەری، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات، بنەماڵەکانی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین.

ئاواتەخوازین یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ببێتە هەوێن و پاڵنەری یەکیەتی و یەکڕیزیی حیزب و هێزەکانی دیکەی کوردستان. بەوەش جووڵانەوەی سیاسیی کورد پشت قایم بە ئیرادەی  شۆڕشگیریی هێزە سیاسییەکان و پاڵپشتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کوردانی دیاسپۆرا هەنگاوی خێراتر بەرەو سەرکەوتن بنێت.

کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا – دیاکورد
٢٤/٨/٢٠٢٢

RSS
Facebook
Twitter
YouTube
Instagram