لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٣، ســەدەمین ساڵی پەیمانی لۆزان کۆتایی دێت. ئەو دەوڵەتانەی ڕێککەوتنەیان واژۆ کرد، گرنگترین بنەماکانی مافە نێودەوڵەتییەکانیان پێشـێل کرد و ماف و ئازادییە ســەرەتاییەکانیان لە هاوڵاتیان زەوت کرد. لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم، چەندین دەوڵەتی نوێ دامەزران، نەتەوەکان ئازاد کران و سـیستەمێکی نوێی جیهانی دامەزرا. گەلی کورد لە لۆزان بە دیل گیرا، تەنانەت مافی قســەکردنیشی پێنەدرا و نەیانهێشــت نوێنەرانی کورد نوێنەرایەتیان بکەن. دوای پەیمانی لۆزان، نوێنەرانی دەوڵەتی نوێی تورکیا بەرژەوەندییەکانیان کردە بنەما و “ئاشتی”یان تەنیا بۆ خۆیان مسـۆگەر کرد. ئەم “ئاشتی”یە لەسـەر بنەمای نکــۆڵی کردنی گەلی کورد دامەزرا. دامەزرێنەرانی دەوڵەتی داهاتووی تورکیا هەمیشە دەیانگوت “ئێمەش نوێنەریێتی کورد دەکەین”. کورد لە پەرلەمانی تورکیا و لە حکومەتدا مافی یەکسانی هەیە”، بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەتەکەی، بوونی نەتەوەی کوردیان ڕەتکردەوە.
لە ئەنجامی ئەم ڕێکەوتنە کورد ماوەی سـەد ساڵە لە مافە نەتەوەییەکانی بێبەش کراوە. لە ماوەی ئەو سەد ساڵە دا سەدان هەزار کورد کوژران و ملیۆنان کورد دەربەدەر کران و هەزاران گوند ســووتێنران و وێران کران. کوردســتانیان کردە ناوچەیەکی ئاسەمیلەکراو. شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردســتانیان تاڵان کرد و ئەوانەی تاڵان نەکرابوون لە ژێر ئاودا بەجێمان. سـروشتی کوردستان کە وڵاتێکی پڕ دارســتانە، ئێســتا وێران کراوە و تا ئەمڕۆش وێرانکارییەکەی بەردەوامە.
ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسـپۆڕا – دیاکورد بڕیارمانداوە داواکاری پێــشکەش بە دادگا بکەین بە مەبەســتی کۆتاییهێنان بە دەســتبەسەراگرتنی مافەکانی کورد بەپێی پەیمانی لۆزان و بۆ ئەوەی گەلەکەمان مافی چارەی خۆنووسین وەربگرێت و ئەو پرەنسیپە بەکاربهێنێت کە لە یاسای نێودەوڵەتییەکان بڕیاری لەسەردراوە. بۆ ئەم مەبەستە پارێزەرەکەمان بە فەرمی داواکارییەکی نووسراوی پێشــکەش بە کابینەی سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان. ئەگەر لەم پرۆســە یاســاییەدا وەڵامێکی ئەرێنی نەدرێیتەوە، ئەوا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین و ســەرەتا داواکاری پێشکەش بە ڕێکارە یاســاییە ناوخۆییەکان لە تورکیا دەکەین و دواتر داواکاری پێشکەش بە کۆمیتەی باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.
٤ی ئایاری ٢٠٢٣
کۆنفیدراســیۆنی کوردانی دیاســـپۆڕا – دیــاکــورد