ئەم ڕاپۆڕتە لە لایەن چالاکڤانی کورد بەڕێز حەسەن قارەمانی لە ڕووانگەی بەشدارێکی کۆنفرانسەوە نووسراوە. بە ناوی دیاکورد سپاسی بەڕێزیان دەکەین و ڕاپۆرتەکە وەک خۆی بڵاو دەکەینەوە.
” دیاکورد ”کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا :
”دیاکورد ”ڕاپۆرتی کۆنفرانسی کوردانی دیاسپۆرا : گردبوونەوەی نەتەوەیی و دیدگاکانی داهاتوو:
ئەمڕۆ ٢ی نوامبری ٢٠٢٤ لە کاتژمێر کاتژمێر ١٢ کۆنفرانسی کوردانی دیاسپۆرا لە شاری ستۆکهۆڵم دەستی پێکرد. نەتەوەی کورد خاوەنی ژمارەیێکی زۆر دۆستە کە وەک شاخەکان لە پشتی نەتەوەکورد ڕاوەستاون. زمانناس و کوردۆلۆگی هێژا د. ” ژۆیس بلۆ ” (١٩٣٢-٢٠٢٤) یەکێک لەم نموونانە بوو. کۆنفرانسەکە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و وەفای زمانناس و کوردۆلۆگی فرانسی ژۆیس بلۆ کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی بە زمان و ناسنامەی کوردی کرد کۆنفرانس بە ناوی ” ژۆیس بلۆ ” کرا ،کە یەکێک بوو لە هاوپەیمانە دڵسۆزەکانی کورد و یەکێک بوو لە زانا دیارەکانی کوردناسی،لە ماوەی چەند دەیەیەکدا تیشکی خستنە سەر مێژوو و زمان و کولتووری کورد. کۆچی دوایی ” ژۆیس بلۆ “خەسارێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی ئەکادیمی و بۆ کوردانی جیهان.
کۆنفرانسی کوردانی دیاسپۆرا بە بەشدار ی ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسییەکان، ئەکادیمیستەکان، و نوێنەرانی کوردانی دیاسپۆرا کوردی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی کۆکردەوە. کۆنفرانسەکە کوردانی دیاسپۆرا تیشک دەخاتە سەر هەندێک لە پرسگەلێکی کاریگەری لەسەر ئایندەی کورد و خەباتی گەلی کورد لە پێناو ماف و چارەی خۆنووسین.
بەرنامەی کۆنفرانس بەم شێوەیە ئامادەکرابوو:
کاتژمێر ١٢:٠٠ – ناو تۆمارکردن بەشدارا ن کۆنفرانس :
بەرنامەی کۆنفرانس لەلاین پێشکێشکاران ماردین هێژا بابان ونوژین ئالا جابەک دەستی پێکرد:
سروودی نەتەوایەتی:ئەی ڕەقیب:
وتاری سەرۆکی دیاکورد عەدنان ئاغاجان:
بەشێکی کەم لە سەرۆکی دیاکورد عەدنان ئاغاجان:
ئەم کۆنفرانسە زیاترە لە کۆبوونەوەیەک؛ هێمای هەوڵدانمانە بۆ یەکێتی و هێز و داهاتوویەک کە مافەکانمان و ناسنامەکەمان تێیدا بناسرێت و ڕێزی لێبگیرێت.
لە جیهانێکدا کە بەردەوام لە گۆڕاندایە، ئاڵنگاری ئێمە ئەوەیە کە بە یەکگرتوویی و بەهێز بوەستین. هەموومان ڕۆڵێکی گرنگمان هەیە لە بنیاتنانی ڕەوەندێکی بەهێز و جیهانی کوردیدا کە بتوانێت کاریگەری هەبێت و هاوپەیمان بۆ دۆزی ئێمە دروست بکات. بە یەکخستنی هەوڵەکانمان و بنیاتنانی ئەجێندایەکی هاوبەشدا، دەتوانین ڕێگا بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتووی کورد خۆش بکەین، گرنگ نییە لە کوێیەکدا بژین.
با پێکەوە ئەم کۆنفرانسە بەکاربهێنین بۆ گەورەکردنی دەنگ و دیدگامان. با تەنها خەون بە ئایندەیەکی باشترەوە نەبینین بەڵکو دروستی بکەین، هەنگاو بە هەنگاو، دەست لە دەست.
پێکەوە دەتوانین داهاتوویەکی بەهێزتربۆ نەوەکانی داهاتووی کورد خۆش بکەین”.
بەشێکی کەم لە وتارەکە کامەڕان ژ کیکان ئەندام ئینستیتوی کوردیی پاریس:
یادی زمانناس و کوردۆلۆگ ” ژۆیس بلۆ ” لەلاین کامەڕان ژ کیکان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و وەفای زمانناس و کوردۆلۆگی فرانسی ژۆیس بلۆ کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی بە زمان و ناسنامەی کوردی کرد:
ئەمڕۆ ڕێز لە یادی دۆست و هاوپەیمانێکی گەورەی گەلی کورد” ژۆیس بلۆ ” دەگرین. بە پابەندبوونی قووڵی بە زمانی کوردی و ناسنامەی ئێمە، زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی گەلەکەمانی کرد و بوو بە پردێکی لە نێوان کولتوورەکاندا. ” ژۆیس بلۆ ” زیاتر لە زمانناس و کوردناس بوو؛ ئەو خەباتکارێک بوو بۆ مافی دەربڕینی خۆمان و پاراستن و پەرەپێدانی زمانەکەمان و بینینی مێژوومان کە دەگێڕدرێتەوە.
کارەکانی ئەو بناغەی دانا بۆ نەوەکانی داهاتووی کورد کە بتوانن قسە بکەن و بنووسن و هەست بە شانازی بە زمانەکەی بکەن. دڵسۆزی و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی ئەو بۆ مافەکانی گەلی کورد ئیلهامبەخش بووە بۆ هەموومان و لە هەوڵی خۆمان بۆ دانپێدانان و دادپەروەری بەردەوام دەبێت.
با ڕێز لە ” ژۆیس بلۆ ” بگرین بە درێژەدان بە کارەکانی و بە خۆبەخشی وەک خۆی. کارەکانی لە هەموو وشەیەکدا دەژین و لە هەر کتێبێکدا کە بە زمانەکەمان دەینووسین. سوپاس” ژۆیس بلۆ ” بۆ هەموو ئەو شتانەی کە پێت داین.
کۆنفرانسەکە لە ٣ پانێڵ پێکهاتبوو:
*ئامانجی سەرەکی کۆنفرانس بریتییە بۆو لە دروستکردنی سەکۆیەک کە بتوانرێت بابەتی گرنگ وروژێنرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
پانێڵی یەکەم :لە سه ر پەیمانی لۆزان،شەرمەزاریێکی نێونەتەوەیی لە دژی نەتەوەی کورد، پێداچۆنەوە بەدۆزی یاسایی دیاکورد لە دژی حکومەتی تورکیا:
پانێڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس کوردۆ باکسی سەرپەرشتی کرا و بەشداریی چەندین پسپۆڕ و پارێزەری دیار لەخۆگرتبوو، لەوانە ڕیدڤان داڵمیش پارێزەر، بیلال گۆرگۆ، دیاکورد، محەمەد تانریڤێردی،دیاکورد ،
هۆشیار ئۆزئاڵپ، پارێزەر .
پانێڵەکە بە ئاماژەدان بە هەردوو لایەنی مێژوویی و یاسایی، هەوڵیدا ڕوونی بکاتەوە کە چۆن پەیمانی لۆزان بەردەوامە لە سنووردارکردنی ئازادی و چارەنووسی کورد، هەروەها گرنگی دەستپێشخەرییە یاساییەکان بۆ هێنانەدی سەرنجی نێودەوڵەتی.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە هەلومەرجی مێژوویی و سیاسی کورد لەسه ر پەیماننامەی لۆزاندا هاته به ڕ باسکردن ولێکۆڵینەوە . باسکردن لە پەیماننامەی لۆزان و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لەسەر چارەنووسی کورد ڕەهەندێکی مێژوویی بۆ ئامانجی کۆنفرانسەکە زیاد دەکات و جەخت لەسەر پێویستی دادپەروەری و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکاتەوە. بە کۆکردنەوەی چاودێرانی سیاسی و نوێنەری پێشەنگی ڕێکخراوە کوردییەکان، ئامانجی کۆنفرانسەکە بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ مافەکانی کورد. ئەمەش بریتییە لە دەستنیشانکردنی ستراتیژییەکان بۆ کۆکردنەوەی و پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان.
پەیماننامە لۆزان ساڵی ١٩٢٣ بوو بە ڕەمزی دابەشبوونی کوردستان ، و دەیان ساڵە بەردەوامە کە کاریگەری لەسەر ئێمە کورد هەیە. بەڵام ئێستا نزیکەی سەدەیەک لە پاشهاتەکانی پەیماننامە لۆزان ڕابردووە کە دەبێت هێزەکانمان یەکبخەین و مێژووی خۆمان بگۆڕین. بە گرتنەبەری ستراتیژێک کە لەسەر دیپلۆماسی و یەکڕیزی و هۆشیاری جیهانی بنیات نراوە، دەتوانین ڕێڕەوێکی نوێ بۆ گەلەکەمان دابنێین.ئێمە پێکەوە هێزی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی کۆمەڵگامان هەیە، و داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین. یەکێتیمان و پابەندبوونمان و هێزی کارکردنمان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم دیدە بەدیبهێنین.
ڕەنگە ڕێککەوتنی لۆزان بۆ ساتێک خەونەکانی ئێمەی نێژرابێت، بەڵام نەیتوانی هیوامان بکوژێنێتەوە. ئێمەی کورد لە کوردستان لە لاپەڕە تاریکەکانی مێژوومان ڕزگارمان بووە و هێشتا ئیرادەمان هەیە بۆ خەباتکردن. بە گرتنەبەری هەنگاوی نوێ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، بە بەهێزکردنی کاری دیپلۆماسیمان و دروستکردنی یەکێتی لەناو کوردان و بەکارهێنانی ئامرازە مۆدێرنەکان ، دەتوانین بە دڵنیاییەوە هەنگاوی نوێ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنین بۆ کورد کە شایەنیەتی.
* دوای پانێڵی یەکەم، گفتوگۆکە بەڕووی پرسیاری ئامادەبووان کرایەوە، کە بووە هۆی باسکردن چڕ وپر سەرنجڕاکێش سەبارەت بە مافەکانی کورد و خەبات بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتی.
خەڵاتکردنی گەنجانی سەرکەوتووی کورد لە کۆنفرانسی کوردانی دیاسپۆرا سوید:
کۆنفرانسەکە بە مەراسیمێک بۆ تیشک خستن و خەڵاتکردنی گەنجانی سەرکەوتووی کورد لە سوید، کە دەستکەوتەکانیان لە بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵگادا ئیلهامبەخشن بۆ ڕەوەندی کوردی و بەرەوپێشبردنی میراتی فەرهەنگی کورد. ئەم ڕێوڕەسمە لە کۆنفرانسەکەدا تایبەتە بە تیشک خستنە سەر تاکەکانی گەنج کە لە ڕێگەی کار و دەستکەوتەکانیانەوە نوێنەرایەتی سەرکردایەتیی ئایندەی کورد دەکەن . خەڵاتکردنی ئەو گەنجانە تەنها ڕێزلێنان نییە بۆ هەوڵە تاکەکەسییەکانیان، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی ناسنامەی کورد و میراتی کولتووری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لەناو ڕەوەندی سویدیدا.
ئەم گەنجانە نەک هەر لە بوارەکانی خۆیاندا سەرنجڕاکێشن، بەڵکو وەک نمونەیەک بۆ نەوەکانی داهاتووش کاردەکەن. لە ڕێگەی بەشدارییەکانیان لە بواری ئەکادیمی، هونەر، خزمەتکردنی کۆمەڵگا، تەکنەلۆجیا و کەرتە گرنگەکانی دیکەدا، ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە نیشان دەدەن کە گەنجانی کورد دەتوانن هەیانبێت، چ بۆ کۆمەڵگەی کوردی و چ بۆ سوید بە گشتی. بەم شێوەیە کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد و لە هەمان کاتدا تێکەڵکردنی لە چوارچێوەی بەرفراوانی سویدیدا.
هەروەها خەڵاتەکان پەیوەندییەکی گرنگ لە نێوان بەهاکانی نەوەی کۆن و توانای سەرکردایەتی نوێدا دروست دەکەن. بۆ گەلی کورد کە مێژووەکەی زۆرجار بە خەبات و بەرخۆدان دیاری کراوە، ئەم سەرکردە گەنجانە نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ دەکەن لە گەشەسەندنی ڕەوەنددا، کە سەرکەوتنەکان لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندا دەتوانن بەشدار بن لە زیادبوونی بینین و شەرعیەت بۆ پرسە کوردییەکان لە هەردوو ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا. لە ڕێگەی سەرکەوتنەکانیانەوەیە کە کورد لە سەرانسەری جیهاندا بەڵگەی زیندوو ببینێت کە خەبات و ناسنامەکەیان بەردەوامە لە گەشەکردن و گەشەکردن، تەنانەت دوور لە سنوورەکانی کوردستان.
بە تیشک خستنە سەر دەستکەوتەکانی ئەو گەنجانە لەسەر پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتی وەک ئەم کۆنفرانسە، بەهەمان شێوە، ڕێکخەران متمانەی بەکۆمەڵی کورد بەهێزتر دەکەن.
لە کۆتاییدا، ئەم مەراسیمە خەڵاتکردنە لە کۆنفرانسەکەدا دەستپێشخەرییەکی بەرچاوە کە نەک تەنها تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی تاکی خەڵاتکراوەکان، بەڵکو شوناس و باوەڕی بەکۆمەڵ بە داهاتووی ڕەوەندی کوردی بەهێزتر دەکات. دانپێدانان بە گەنجان دەبەخشێت بەهۆی ماندووبوون و قوربانیدانەکانیان، هەروەها نیشان دەدات کە ئەوان کلیلی گواستنەوەی میراتی کولتووری کوردن بۆ نەوەکانی داهاتوو.
پانێڵی دووەم:
بابەتی پانێڵی دووەم باس لە پرسی یەکێتی یا لەیەکترازان-ڕووانگە و ستراتێژیەکانی نوێ بۆ بەهێزکردنی دیاسپۆرای کورد، کە لەلاین بەڕێوەبەر د. مەجید حەقی سەرپەرشتی کرا . توێژەرانی پانێڵی دووەم کەسانێک وەک پرۆفیسۆر هاجی ئاکمان، د. ئۆسمان ئایتار،د. نووبین جزیری، د. مینا سەدەم، ئاڵنگارییات و دەرفەتەکانی یەکگرتوویی زیاتریان بۆ بەهێزکردنی دیاسپۆرای کورد شیکردەوە.
*دیالۆگ بۆ دۆزینەوەی ستراتیژی و دیدگای ئەمڕۆ بۆ بەهێزکردنی و گەشەپێدان هۆشیاری نەتەوەیی لە کۆمەڵگاکەماندا.
بۆ کورد دیالۆگ و هاوکاری زۆر پێویستن بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی بەردەوام کە بتوانێت کاری کوردانی دیاسپۆرا بەهێزتر بکات و هۆشیاری نەتەوەیی بەرەوپێش ببات. بە ڕێککەوتن لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان و ڕێکخستنی کار بۆ ئایندەیەکی کوردی، کوردانی دیاسپۆرا دەتوان ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن .بەشداربووان بە توێژەران و سیاسییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ کاریگەری سەرکەوتووانە لەسەر بڕیارە سیاسییەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەکان و بەهێزکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا زۆر پێویستە. کوردانی دیاسپۆرا بە کۆکردنەوەی سەرچاوە و ئەزموونەکانیان دەتوانن تۆڕێک دروست بکەن کە ئامانجەکەیان بەرەوپێش ببات و پێگەی خۆیان لە ئاستی جیهانیدا بەهێزتر بکات.
بابەتی پانێڵی سێیەم:
بابەتی پانێڵی سێیەم قسەکردن له سه ر دیاسپۆرای کورد لە بەردەم گۆڕانکاریەکانی نوێ کێشەو گرفت و دەرفەتەکانی دیاسپۆرای کورد، کە لەلاین کەیا ئیزۆل، دیاکورد، سەرپەرشتی کرا . پانێڵستەکان تیشکیان خستە سەر هەردوو کێشە و دەرفەتەکان کە کاریگەرییان لەسەر دیاسپۆرای کورد هەیە و هەم هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی دەنگێکی یەکگرتوو و بەهێز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. گفتوگۆکە لە دەوری ئەوە دەسوڕایەوە کە چۆن دیاسپۆرای کورد دەتوانن هەوڵەکانیان هەماهەنگ بکەن و ئەجێندایەکی هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی و بینین و مافەکانی کورد لە وڵاتانی میوانداری جیاوازدا دابمەزرێنن.
لە م پانێڵه دا کەسانێک وەک، عەلی چفتچی،وەقفی کوردانی ئاناتۆڵیا، سەیران دوران، یەکێتیی ژنانی کورد لە سوید، نەوزاد هیرۆری،پەرتووکخانەی کوردیی ستۆکهۆلم، کامەران ژ کیکان لە ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس ، بەرزان کۆچکایا، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانیەکانی سوید،ولات نەهری،دیاکورد ، نەسرین ڕۆژکان، یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سوید، ڤیلدان تانریکولو، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانیەکانی سوید، تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی کوردانی دیاسپۆرا بۆ یەکخستنی هێزەکان و دروستکردنی دەنگێکی بەهێزتری کوردی لەسەر ئاستی جیهانی. بە یەکخستنی پێکهاتە کوردییەکان و دروستکردنی ئەجێندایەکی هاوبەش.
کووتایی بەرنامە کۆنفرانسەکە:
کاتژمێر ١٩:٠٠– کۆنفرانسەکە کە لەلاین کەیا ئیزۆل بە ڕاگەیاندن کۆتایی هات، دواتر لەگەڵ نانخواردنی ئێوارە دا گفتوگۆکان بە تۆنێکی نافەرمی بەردەوام بوون.
چۆن ئێمە وەک کوردانی دیاسپۆرا، دەتوانین کۆمەڵگای کورد بەهێزتر بکەین بۆ داهاتوو. ئێمە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییات دەبینەوە بەڵام دەرفەتی گەورەش هەیە. بۆ ئەوەی بەڕاستی لە گەشەپێدانمان سەرکەوتوو بین، پێویستە دیدگا و پلانێکی ڕوونمان هەبێت، چ لە کورتخایەن و چ لە درێژخایەندا.
چەند بوارێکی سەرەکی هەن کە پێویستی بە سەرنج و کردارمان هەیە،کە پەیوەندی بە بنیاتنانی کۆمەڵگەی بەهێز و بەردەوامەوە هەیە ، چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی جیهانیدا. بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین پێویستی بە کارکردنی پێکەوەیی هەیە ، بە دیدگا و ستراتیژییەکی ڕوون، دەتوانین هەم ئامانجی کورتخایەن و هەم ئامانجی درێژخایەن بەدەست بهێنین. گفتوگۆکان بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندییان لەسەر ئەم پرسیارنەوە هەبوو کە چۆن کورد لە دیاسپۆرا دەتوانێت کۆمەڵگاکەیان بەهێز بکات و بەشداری بکات لە گەشەسەندنی درێژخایەن و لەسەر ئاستی جیهانی. لە سەردەمی ئاڵنگاریدا، زۆر گرنگە کە ڕێکخراو و تاکەکانی کورد لە دەوری ئامانجە هاوبەشەکان کۆببنەوە بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی کورتخایەن و درێژخایەن.
بۆ سەرکەوتن لەم کارەدا، دیدێکی ڕوون و پلانێکی ستراتیژی پێویستە کە هەم ڕێوشوێنی دەستبەجێ و هەم ڕێوشوێنی داهاتوو دیاری بکات.
لە کۆتاییدا کۆنفرانسەکە ئیرادەی کارکردن بۆ یەکڕیزی و دادپەروەری کورد نیشان درا. بە دانانی ئامانجی ڕوون و کۆکردنەوەی سەرچاوە، پێکهاتەکانی کورد دەتوانن ڕێگا بۆ داهاتوویەکی باشتر خۆش بکەن، کە ماف و ناسنامە کورد لەسەر ئاستی جیهانی بناسرێت و پارێزراو بێت.
حەسەن قارەمانی
سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبوکی کاک حەسەن قارەمانی
=